ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق تەرخانکردنی بڕی 500 ملیۆن دیناری لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەڵەبجە ڕاگەیاند
چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، “پێشتر لەسەر داوای ئێمە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا بڕی یەک ملیار دیناری وەک دیاری پێشەکەش بە هەڵەبجە کرد و لەسەر داوای پارێزگار و قائیمقامی شارەکە پارەکە تەرخانکرا بۆ دروستکردنی پرۆژەی دەروازەی شار و پرۆژەکە کەوتوەتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا و پاش هەڵسەنگاندن بۆ پرۆژەکە دەرکەوت تێجووی پرۆژەیە زیارتی دەوێت و پێویستی بە 500 ملیۆن دیناری دیکە هەیە بۆ تەواوکردنی، لەو چوارچێوەیەشدا جارێکی دیکە داوام لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە ئەو بڕە پارەیە بۆ هەڵەبجە تەرخانبکات بەمەبەستی تەواوکردنی پرۆژەکە و ئەمڕۆ لە رێگەی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە ئاگادارکرامەوە کە محەمەد شیاع سودانی رەزامەندی لەسەر ئەو 500 ملیۆن دینارەش وەک دیاری بۆ شارەکە داوە”.
هەڵەبجە چوارەم پارێزگای هەرێمی کوردستانە، لە ئێستادا پارێزگار و قائیمقامی هەیە و هەوڵەکانیش بۆ زیاتر گرنگیدان نەو شارە بەردەوامە.