مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان هات



وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی 4ی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی ڕەوانەی هەولێر كرد.

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە، بڕی 344 ملیار و 875 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی 4ی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ بڕی 505 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەران و ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردووش بڕی زیاتر لە 100 ملیاری بۆ مووچەی مانگی 5ی خانەنشینان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و كەسوكاری شەهیدان ڕەوانەی هەرێم كرد.

 

سودانی دیارییەکی تری بەخشییە هەڵەبجە
پێت سودانی دیارییەکی تری بەخشییە هەڵەبجە
مەسعود  بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات
دوات مەسعود  بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات
پەیوەنیدر