بەهای دۆلار ڕیكۆردێكی نوێی تۆماركرد



نزیك بوونەوە لە جەژنی قوربان و پشووی هەفتەیەكی بانكی ناوەندی نرخی دۆلاری بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزكردەوە گەیشتۆتە نزیكەی 147 هەزار دینار.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و دوێنێ‌ تا كاتی داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار گەیشتەوە 146 هەزار دینار.

ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕ، نرخەكەی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا بووە و لە ئێستادا و كاتی نزیك لە داخستنی بازاڕ گەیشتۆتە 146 هەزار و 800 دینار.

ڕۆژی سێ‌ شەممەی هەفتەی ڕابردوو، بازاڕەکانی عێراق شایەتحاڵی بەرزبوونەوەیەكی لەناكاوی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بوون، كە ئەوەش بەهۆی دوو ڕووداوەوە بوو، كە هاوکات بوون لەگەڵ یەکتر، ئەوانیش نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان و خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار بەهۆی گەشتی حاجییان و گەشتی پشووەكانی جەژن، هاوكات قەدەغەکردنی 197 کۆمپانیا لە مامەڵەكردن بەو دراوە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە و پشووی بانكی ناوەندی بەهۆی جەژنەوە، كە لەو هەفتەیەدا دۆلار ناخرێتە بازاڕەوە.

بەدرێژایی مانگی ڕابردوو نرخی دۆلار لە بۆرسە و بازاڕەكانی عێراق لە دەورووبەری 145 هەزار دینار و هەندێك جاریش كەمتر بوو تا گەیشتە 144 هەزار و 500 دینار.

 

شەش كاندید بۆ شوێنگرەوەی ڕەئیسی پەسەندكران
پێت شەش كاندید بۆ شوێنگرەوەی ڕەئیسی پەسەندكران
لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بڵاودەکرێتەوە
دوات لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بڵاودەکرێتەوە
پەیوەنیدر