لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بڵاودەکرێتەوە



وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی ڕەوانەی هەرێم كرد و بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچە ڕابگەیەنێت.

بەپێی هەواڵێكی میدیای گۆڕان، ئەمڕۆ یەك شەممە وەزارەتی دارایی حكومه‌تی ناوه‌ندیی بڕی 505 ملیار دیناری تری خسته‌سه‌ر هەژماری وەزارەتی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم و بڕیارە ئەمڕۆ لیستی مووچەی وەزارەتە مەدەنییەکان بڵاوبکرێتەوە.

لەئێستادا بڕی 612 ملیار دینار لەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کورستانە بەو بڕە پارەیەوە، كە ڕۆژی پێنج شەممە بۆ مووچەی خانەنشینان و كەمئەندامان و كەسوكاری شەهیدان گەیشتبووە هەرێم.

بەپێی زانیارییەكان، وەزارەتی دارایی عێراق بەم زووانە پارەی مووچەی مانگی 4ـی هێـزە ئەمنیەكان دەنێرێت، هەر بۆیە وەزارەتی دارایی هەرێم تا ئەمشەو چاوەڕێی بڕیاری خەرج كردنی مووچەی ئەو هێزانە دەكات تاوەكو بەیەك بەش خشتەی مووچە ڕابگەیەنێت.

لای خۆشیەوە، سەمیر هەورامی ، وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق پارەی پێویست بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی هەرێم دەکات و هەر ئەمڕۆش لیستی مووچەی فەرمانبەران رادەگەیەندرێت.

وتیشی، ” هەموو مووچەخۆران بەر لە جەژن مووچە وەردەگرن”.

بەهای دۆلار ڕیكۆردێكی نوێی تۆماركرد
پێت بەهای دۆلار ڕیكۆردێكی نوێی تۆماركرد
بە ڤیدیۆ؛ ئاگر لە بازاڕێكی كەركوك كەوتەوە
دوات بە ڤیدیۆ؛ ئاگر لە بازاڕێكی كەركوك كەوتەوە
پەیوەنیدر