هاتووچۆی هەڵەبجە ئاگاداری فێرخوازانی شۆفێری دەکاتەوە



بەشی مۆڵەتی شۆفێری بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەڵەبجە فێرخوازان ئاگادار دەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەشی مۆڵەتی شۆفێری ئاگاداری فێرخوازان دەکاتەوە کە بەهۆی داخستنی نوسینگەی شۆفێری (ڕاستگۆ) دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بە مەبەستی گواستنەوەی مامەڵەکانیان.

ئاماژەی بەوەکرد، نوسینگەی شۆفێری (ڕاستگۆ) لەسەر داوای خۆی ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە کە مامەڵەی بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێریان کردووە لە نوسینگەی ناوبراو، ئێستا دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە بەشی مۆڵەتی شۆفێری بکەن سەبارەت بە گواستنەوەی مامەڵەکانیان بۆ هەر نوسینگەیەك لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیمان بە ئارەزومەندانە بۆ ئەوەی کاروباری مامەڵەکانیان دوانەکەوێت.

ڕێواس فایەق: خەڵک پاڵەوانی راستەقینەی چارەسەری مووچە دەناسێت
پێشت ڕێواس فایەق: خەڵک پاڵەوانی راستەقینەی چارەسەری مووچە دەناسێت
بانکی ڕەشید بەڵێن بە فەرمانبەرانی حکومەت دەدات
دواتر بانکی ڕەشید بەڵێن بە فەرمانبەرانی حکومەت دەدات
پەیوەندیدار