نوێترین هەڵوێستی نێچیرڤان بارزانی دەربارەی کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمان



بە پێی ئەو وادەیەی پێشتر دیاریکرابوو، دەبوو سبەینێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرایە، بەڵام پرۆسەکە دواکەتووە و سەرۆکی هەرێمیش باس لە “كاتێكى گونجاوى ئه‌مساڵ” دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ پاتريك دۆرێل باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق كۆبووه‌وه و

داكۆكييان له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ و تيشكيان خسته‌ سه‌ر ده‌رفه‌ته‌كانى فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ هه‌موو بواره‌كاندا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “هه‌ردوولا بيروڕايان ده‌رباره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان ئاڵوگۆڕ كرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ كاتێكى گونجاوى ئه‌مساڵدا به‌ به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان”.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە پێی ئەو وادەیەی پێشتر دیاریکرابوو، سبەینێ (10ی حوزەیران) ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە و تا ئێستاش بە فەرمی ڕۆژێکی دیکە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە دیاری نەکراوە.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی فەڕەنسادا باس له‌ گرنگيى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرا و به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولايان به‌ ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند. له‌مباره‌يه‌وه‌ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى به‌رز نرخاند و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى.

پاراستنى سه‌قامگيريى سياسى له‌ عێراق، دۆخى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.

پارتی دوا بڕیاری دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دا
پێت پارتی دوا بڕیاری دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دا
لە ڕۆژانی پێش جەژندا بەرهەمی نەشیاو بەسەر هاووڵاتییاندا ساغدەکرێتەوە
دوات لە ڕۆژانی پێش جەژندا بەرهەمی نەشیاو بەسەر هاووڵاتییاندا ساغدەکرێتەوە
پەیوەنیدر