کەشناسی ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆ ئەگەری هەورە بروسکە و بارانبارین هەیە و سبەینێش پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێرایی با بۆ سەرووى 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
ئەوەشی خستەڕوو کە نیوەڕۆ لە هەندێ ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەرى دروستبوونى کەشێکى نیمچەهەور و هەورە بروسکە و کەمێک بارانبارین هەیە.
سەبارەت بە سبەینی دووشەممەش کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 2-3 پلەى سیلیزى
ڕوونیشیکردەوە کە خێرایی با لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و کەرکووک زیاد دەکات.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 40
سلێمانی : 37
دهۆک : 38
کەرکووک : 42
هەڵەبجە : 40
زاخۆ : 40
سۆران : 38
حاجی ئۆمەران : 25
گەرمیان : 42