مەسرور بارزانی: چارەسەری ڕیشەیی کێشەی مووچە دەکەین



سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەوە ڕایگەیاند، “پێش جەژن سەرجەم مووچەخۆران و هێزەئەمنییەکان مووچە وەردەگرن”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە وتارێکیدا لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی سەنتەری ئیگڵ پۆست لە هەولێر ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا بەرەو باشتر دەبەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، سوپاسی هاووڵاتییان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەم، کە پاڵپشت و خۆڕاگربوون بەرامبەر پیلانەکانی لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.

وتیشی، ئێمە بەردەوام لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گفتوگۆ و پەیوەندیداین، گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەی مووچە و بودجە، تا چیتر بابەتی مووچە نەبێتە هەواڵی میدیاکان.

لەبارەی مووچەی هێزەئەمنییەکانییشەوە ڕایگەیاند، هیوادارین پێش جەژن مووچەی مانگی ئایاری سەرجەم مووچەخۆران، مووچەی مانگی نیسانی هێزەئەمنییەکان دابەشبکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینان و كەسوكاری شەهیدان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەستیپێکرد، دوای گەیشتنی بڕی ١٠٧ ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.

بەبڕی زیاتر لە 189 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی كارەبا جێبەجێدەكرێت
پێت بەبڕی زیاتر لە 189 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی كارەبا جێبەجێدەكرێت
قوباد تاڵەبانی: پلانمان هەیە بەرهەمی جوتیاران لە دەرەوە ساغ بکەینەوە
دوات قوباد تاڵەبانی: پلانمان هەیە بەرهەمی جوتیاران لە دەرەوە ساغ بکەینەوە
پەیوەنیدر