سعودیە بەڕەکە لە ژێر پێی قەتەڕ دەردەهێنێت



دانەر ئەسڵان

ڕۆناڵدۆ پڕۆژەیەکی زێڕین و بۆندێکی مێژوویی و جیهانی بۆ وڵاتی عەرەبستانی سعودیە
هاندەران چۆن تەماشای چوونی ڕۆناڵدۆی ئەفسانە دەکەن بۆ خولی سعودی و بابەتەکە خۆی چی یە؟
دەوڵەتی قەتەڕ بە میوانداری کردن لە مۆندیال توانی خۆی وەک مەرجەعی ئیسلام لە ناوچەکە بناسێنێت و بەڕەکەی لە ژێر پێی سعودیە ڕاکێشا و ئێستا هەموو جیهان باس لە دەوڵەتێکی ئیسلامی دەکەن کە میوانداری بۆنە گەورەکەی جیهانی تۆپی پێی کرد و خۆی کردە شەکرە وڵات لای هەموان کاتێک توانی کلتوری عەرەبی خۆی ئینجا ئیسلامی بە سەر هەموان دا بسەپێنێت بەمەش هەم توانی خۆی وەک وڵاتێکی عەرەبی بیابانی سەردەمیانە نماییش بکات بە خەرج کردنی زیاتر لە 300 ملیار دۆلار لە مۆندیال دا هەم توانی وەک ئایینی ئیسلامیش هەموان ئاشنا بکات بە ئایینە ئیبراهیمییە ئاسمانییەکە.
هەموو ئەم شتانەی قەتەڕ کردی دەوڵەتە ئیسلامییە عەرەبییەکانی دەوروبەری خستە پەراوێزەوە و ئەوی کردە سەنتەر و چەقی هەم کلتوری عەرەب لای هەموو جیهان هەم سەنتەر و چەقی ئیسلام ئەم بابەتەش بە سعودیەکان هەرس ناکرێت، چونکە تا تەواو بوونی مۆندیال ئەماراتە یەکگرتووەکان و بەحرەین و کوێت و چەند وڵاتێکی تری کەنداوی گاڵتەیان بەوە دەکرد کە قەتەڕ کردوویەتی … بۆچی؟
پڕۆژەی (ڕۆژهەڵاتی نێوەندی گەورە) کە ساڵی 1989 ی سەدەی ڕابردوو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشکەش بە جیهانی سێیەم بە تایبەت بە وڵاتە عەرەبییەکانی کرد پڕۆژەیەک بوو لە ڕێیەوە دەزگای هەواڵگری ئەمریکا واتا CIA دەیویست ڕۆشنبیری و پێشکەوتنی سەردەمیانە پێشکەش بە وڵاتانی عەرەب بکات لە بەرامبەر ڕادەست کردنی 6 بەش لەو کۆمەڵگایانە کە پێک هات بوون لە:
١/ سیستەمی داڕووخاوی پەروەردە
٢/ ڕێگەوبان
٣/ پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکان
٤/ جودا کردنەوەی ئایین لە دەوڵەت
٥/ کەرتی ئابوری
٦/ داننان بە ئۆرشالێم وەک پایتەختی ئیسرائیل
کاتێک ئەمریکا ئەم پڕۆژەیەی پێشکەش کرد ئەو وڵاتانەی قبوڵیان کرد (سعودیە و قەتەڕ و بەحرەین و کوێت و ئەماراتە یەکگرتووەکانی عەرەبی و سەڵتەنەی عومان و ئەردەن و مەغریب و تونس و مۆریتانیا بوون)
ئەو وڵاتانەی کە پڕۆژەکەیان ڕەت کردەوە (عێراق و سوریا و لوبنان و یەمەن و سودان و میسڕ و لیبیا و جەزائیر و فەڵەستین) بوون.
پاش تەواو بوونی کۆنفرانسەکە لە مەغریب ئیدی ئەمریکا نەخشەی نوێی جیهانی خستە ڕوو کە هاوکات بوو لەگەڵ داڕمانی بلۆکبەندی ڕۆژهەڵات بە ڕێبەرایەتی یەکێتی سۆڤیاتی جاران ئەو کات ئیدی ئەمریکا تاک جەمسەر مایەوە و هەژمونی خۆی بە سەر ناوچەکە سەپاند بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران کە ئەو کات هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریکا هەڵپەسارد بوو.
پاش ئەو کۆنفرانسە نەخشەی ناوچەکە بەو شێوەیەی لێ هات کە ئەمریکا کردە سەربازی جیهانی و بۆ هەموو مەترسییەک کە ڕووبەڕووی هاوپەیمانەکانی دەبۆوە ئەو دەبووە بەدی گارد بۆیان جەنگی عێراق/ کوێت نموونەی ئەو پارێزگاری یە بوو، هەموو ئەمانە وای کرد ئەو وڵاتانە بەرەو جیهانگیری هەنگاو هەڵبهێنن و نەیارەکانیش بە دەردی عێراق و سوریا و میسڕ و لوبنان و یەمەن و ئەوانی دی ئاوها بکەونە نێو زبڵدانی ژیانەوە کە ئێستا دەیبینین.
ئەوانەی گەشەیان کرد دانیشیان لەگەڵی گەورە و کەڵبەیان تیژ بوو کە قەتەڕ نموونەکەیەتی و ئەوەتا هەموو چوار دەوری خۆی خستە پەراوێزەوە و خۆی وەک خاوەنی کلتوری عەرەبی و پارێزەری ئایینی ئیسلام چەسپاند ئەم دۆخەش تەواو وڵاتانی کەنداوی هەراسان کرد هەر بۆیە لە ئێستادا سعودیە دەیەوێت بە واژوو کردنی بۆند لەگەڵ یەکێک لە مەزنترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێ چاوەکان هەمووی بۆ خۆی ڕابکێشێتەوە هاوکات لەگەڵ ئەو کرانەوە و ئازادییەی کە ئێستا لەو مەملەکەتە ئیسلامییەدا پەیڕەو دەکرێت ئینجا لە هەمووشی گرنگ تر مەلەفی مۆندیالی 2030 کە سعودیە دەیەوێت هاوشان لەگەڵ میسڕ و یۆنان میوانداری بکات خەرجی هەموو مۆندیالیش سعودیە دەیگرێتە ئەستۆی بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆناڵدۆ پاش تەواو بوونی بۆندەکەی ئیدی 2 ساڵەکە بێت یان دوو ساڵ و نیوەکە بێت ئەوا دۆن پاش ئەو وادەیە دەبێتە باڵوێزی عەرەبستانی سعودی  بۆ مەلەفی مۆندیالی 2030 وەک چۆن دایڤید بێکهامی ئینگلیزی بۆ قەتەڕی کرد ڕۆناڵدۆش بۆ سعودیەی دەکات ئەو کات سعودیە هەوڵ دەدات بەڕەکە لە ژێر پێی قەتەڕ دەربکاتەوە و خۆی ببێتەوە برا گەورە و پارێزەری کەلتوری عەرەب و پارێزەری ئایینی ئیسلامیش.
تێبینی/ کاتێک دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئۆرشالیمی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند قەتەڕ یەکەم و سعودیە دووەم وڵات بوون دانیان پیادا ناو پیرۆزبایی خۆیان لە برا جوولەکەکانیان کرد.
ئۆتۆمبێلێك كەوتە ناو پڕۆژەی ئاوەڕۆیەكەوە
پێشت ئۆتۆمبێلێك كەوتە ناو پڕۆژەی ئاوەڕۆیەكەوە
لەنێوان دوو دراوسێ‌ بوو بە تەقە و كوژراو و بریندار هەیە
دواتر لەنێوان دوو دراوسێ‌ بوو بە تەقە و كوژراو و بریندار هەیە
ەیوەندیدار