وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند



وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند، کە سبەینێ یەك شەممە بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان و كەسوكاری شەهیدان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەستپێدەكات.

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، ڕۆژی یەک شەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەست پێ دەکات، ئەمەش دوای گەیشتنی بڕی ١٠٧ ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشدا، لەڕۆژی پێنج شەممە (٢٠٢٤/٦/٦ ) بڕە پارەیەک خرایە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم، کە  شایستەی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە، هاوکات ڕۆژی یەک شەممە (٢٠٢٤/٦/٩ ) مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی جەختیشی كردەوە، دوای گەیشتنی تەمویلی وەزارەت و دام و دەزگاکانی تر لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، ڕاستەوخۆ خشتەی مووچەی ئەو دام و دەزگایانەش ڕادەگەیەنرێت.

ناڕەزایی لەسەر زیادبوونی پارەی مووچەی هەرێم دروست دەبێت
پێت ناڕەزایی لەسەر زیادبوونی پارەی مووچەی هەرێم دروست دەبێت
لە پەروەردەی منداڵەکانمان باشترە ئەم هەڵانە نەکەین
دوات لە پەروەردەی منداڵەکانمان باشترە ئەم هەڵانە نەکەین
پەیوەنیدر