هەڤاڵ ئەبوبەكر: زەوی ئەو پڕۆژەیەی ڕای گشتی لەسەر دروست بووە نە گۆیژەیە نە ئەزمەڕ



پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو زەوییەی لە بناری شاخێکدا پرۆژەی لەسەر جێبەجێدەکرێت، نە گوێژەیە نە ئەزمەڕە و دەشڵێت: دەبێت 30%ی زەوییەکە بکرێت بە سەوزایی، بەو شێوەیەش گردێکی بەردینی مردوو دەکرێت بە گردێکی زیندوو.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا ئێستا نەیانویستوە لەسەر بابەتی ئەو پڕۆژانە قسە بکەن، کە کۆمپانیایەکی تایبەت لە گوێژە جێبەجێی دەکات، ئەو کەسانەی دێن لەسەر ئەو بابەتە قسە دەکەن، دەبێت بزانن ئەو زەوییەی لە بناری شاخێکدا پرۆژەی لەسەر جێبەجێ دەکرێت، نە گوێژەیە نە ئەزمەڕە، ئەو سنوورەش پێشتر لە رٍێگەی کۆمپانیایەکی تایبەتەوە سەوز کراوە.

ڕاشیگەیاند، نە دەسەڵاتی تەرخانکردنی زەوی، نە دەسەڵاتی گۆڕینی رەگەزی زەوی لای پارێزگارە، ئەو پرۆژەیەش کە ئێستا دەست بەجبەجێکردنی کراوە، لە ساڵی 2010 ئەنجومەنی شارەوانی ئەو کات دەنگی لەسەر داوە و لەساڵی 2011 دەسەڵاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دراوەتە ئەو کۆمپانیایە.

وتیشی، “لەبەرئەوەی لەسەردەمی دەسەڵاتی شارەوانی نوێ ئەو پرۆژەیە نەدراوەتە ئەو کۆمپانیایە، بۆیە ئێستاش ناتوانین رێگری لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکەین، بەڵکو بەبەهای 70 ملیار دینار مەرجی ژینگەییمان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە داناوە و دەبێت 30%ی زەوییەکە بکرێت بە سەوزایی، بەو شێوەیەش گردێکی بەردینی مردوو دەکرێت بە گردێکی زیندوو “.

ئاشكراشی كرد، لە ساڵێ 2003 تا 2024، ڕووبەری بینای دانیشتوان لە سلێمانی 70 کیلۆمەتر گەشەی کردوە.

مەسعود  بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری واست و شاندێکی هاوپەیمانێتیی واست ئەجمەل دەکات
پێت مەسعود  بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری واست و شاندێکی هاوپەیمانێتیی واست ئەجمەل دەکات
بەرهەمهێنانی بەنزینی محسن زیاد دەکرێت
دوات بەرهەمهێنانی بەنزینی محسن زیاد دەکرێت
پەیوەندیدار