شەماڵ هەڵدەكات و باران دەبارێت



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە ناوەڕاستی هەفتەوە پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن و “شەماڵ” هەڵدەكات و نمەباران چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، خێرایی و ئاڕاستەی با لەڕۆژانی داهاتوودا و بەتایبەت لەهەفتەی داهاتوودا لەهەموو ئاڕاستەکانەوە کراوایە بۆ ناوچەکە و بای باکوور و باکووری خۆرئاواش “شەماڵ” لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ و بەولاوە چالاک دەبێتەوە بەڕووی ناوچەکەدا.

ڕاشیگەیاند، “لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا بەتایبەت شەممە و یەک شەمە پله کانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە و هەستکردن بەگەرما زیاد دەکات، بەڵام بەهۆی زیاد بوونی هەڵمی ئاو لەهەوادا و بوونی حەوزی سارد لەچینە بەرزەکانی هەوادا حاڵەتی باران و هەورە بروسکە لەیەک شەممە و بەولاوە ڕوودەکاتەوە ناوچە جیاوازەکان و بەهۆی چڕبوونەوەوە پلەکانی گەرماش دادەبەزێنەوە چەند پلەیەک بەتایبەت لەدوو شەممە و بەولاوە”.

لای خۆشیەوە، ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عێراق بڵاویكرده‌وه،‌ سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت و له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و باكووری عێراق نیمچه‌هه‌ور ده‌بێ و ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی داهاتووش ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت له‌ وڵاتدا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كه‌ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو ئاسمان به‌ گشتیی ساماڵ و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێ و له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچەكانی باكووری عێراق نمه‌باران ده‌بارێت.

نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
پێت نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
سودانی چۆن وەڵامی پەرلەمانتارێكی كوردی داوەتەوە بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان؟
دوات سودانی چۆن وەڵامی پەرلەمانتارێكی كوردی داوەتەوە بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان؟
پەیوەنیدر