سودانی چۆن وەڵامی پەرلەمانتارێكی كوردی داوەتەوە بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان؟



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا نامەیەك بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق سەبارەت بە مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان دەنێرێت و سەبارەت بە وڵامەكەش دەلێت: هەردوو حكومەت ڕێككەوتوون و ڕەنگە مووچەی دوو مانگ خەرج بكرێت.

كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی ڕۆژی پێنچ شەممەی ڕابوردو، نامەیەکی کراوەمان سەبارەت بەدواکەوتنی مووچەی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش و پێشمەرگە دێرینەکان و کەمئەندامانی سەنگەر ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵ کرد، هەمان ڕۆژ لەڕێگای نووسینگەکەیانەوە نامەکە گەیشتە بەڕێزیان و دڵنیاکراینەوە، کە سەرۆک وەزیران کێشەکە چارەسەر دەکات.

ڕاشیگەیاندووە، پێشتریش پێشنیازمان کردبوو، کە ئەنجوومەنی ئاسایش کە دامەزراوەیەکی هەستیارە بەکۆد ناوەکانیان بنێردرێت و پێشمەرگە و ناوخۆ و لیستەکانی تر بەناو بنێردرێن. بۆیە هەردوو حکومەت لەسەر ئەوە ڕێککەوتون.

ئاشكراشی كردووە، ئەمڕۆ و سبەی هەردوو چاودێری دارایی فیدڕاڵ و هەریم وردبینی لیستەکان بەناوەوە تەواو دەکەن و هەر لەم هەفتەیەدا مووچەکانیان خەرج دەکرێ و ڕەنگە مووچەی دوو مانگی ڕابردووش بێت.

جەختیشی كردۆتەوە، “هیوادارین هەرچی زووە ئەم کێشانە تەواوببن و دڵنیایی دارایی و مووچە لەهەرێم بەرقەراربێت”.

 

شەماڵ هەڵدەكات و باران دەبارێت
پێت شەماڵ هەڵدەكات و باران دەبارێت
بۆچی کوشتن و خۆکوشتن زۆربووە؟
دوات بۆچی کوشتن و خۆکوشتن زۆربووە؟
پەیوەنیدر