لە ناوچەی پیشەسازی باشووری هەولێر ئاگرکەوتەوە



ئاگر لە دوو کۆگای کەلوپەلی ئۆتۆمبێل، لە ناوچەی پیشەسازی باشووری هەولێر کەوتەوە.

لەبارەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەوە، کاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بتڵێکی غاز بووە کە بۆ ئامادەکردنی خواردن بەکاریان هێناوە، لە ماوەی نیو کاتژمێردا لە ڕێگەی ٥ تیمەوە توانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵبکرێت، زیانێکی زۆری ماددی بەرکەوتووە.

بە وتەی خاوەنی کۆگاکە بۆ پەیامنێری “خەڵک” لە هەولێر ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە زیانێکی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە کە بە نزیکەی ١٠ دەفەندەر مەزەندە دەکرێت، کۆگاکە پارچەی ئۆتۆمبێلی ئۆتۆمبێلی تێدا بووە و فرۆشراوە.

لەبارەی زیادبوونی ژمارەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکان لە هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و زیادبوونی پوش و پەڵاش ڕووداوەکان زیادیان کردووە،

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 400 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر تۆمارکراوە.

چۆن وڵات پێشدەخات بە ساڵێك كتێبێك ناخوێنێتەوە!
پێت چۆن وڵات پێشدەخات بە ساڵێك كتێبێك ناخوێنێتەوە!
ئەمریکا چوار مووشەکی بالیستی حووسییەکانی خستەخوارەوە
دوات ئەمریکا چوار مووشەکی بالیستی حووسییەکانی خستەخوارەوە
پەیوەندیدار