ئەمریکا چوار مووشەکی بالیستی حووسییەکانی خستەخوارەوە



فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، چوار مووشەکی بالیستی و پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانییان تێکشکاندووە کە لەلایەن حووسییەکانەوە لە یەمەن ئاڕاستەی دەریای سوور و بابولمەندەب کرابوون.

فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا ناسراو بە “سێنتکۆم” ڕایگەیاند، حووسییەکان لە یەمەن چوار مووشەکی بالیستی و چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بۆ بەئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان ئاڕاستەی دەریای سوور کردووە.

ڕوونیشیکردەوە، حووسییەکان ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان بۆ بەئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان، ئاڕاستەی گەرووی بابولمەندەبی باشووری ڕۆژئاوای یەمەن کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە مووشەکە بالیستی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی حووسییەکان، لەلایەن ھێزەکانی سەربە فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکاوە لە دەریای سوور تێکشێندراون بێ ئەوەی زیانیان لێبکەوێتەوە.

ھەر لەوبارەیەوە یەحیا سەرع، وتەبێژی سەربازیی حووسییەکان ڕایگەیاند، بە ئاراستەکردنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دوو کەشتیان لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج کە بەرەو بەندەرەکانی ئیسرائیل دەچوون.

 

لە ناوچەی پیشەسازی باشووری هەولێر ئاگرکەوتەوە
پێت لە ناوچەی پیشەسازی باشووری هەولێر ئاگرکەوتەوە
وەزیری پەروەردە: هەوڵی دابینکردنی کارەبا لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دەدەین
دوات وەزیری پەروەردە: هەوڵی دابینکردنی کارەبا لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دەدەین
پەیوەندیدار