تورکیا قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سلێمانی درێژکردەوە



تورکیا قەدەغەکردنی گەشت و داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی سلێمانیدا تاوەکو مانگی 12ی ئەمساڵ درێژکردەوە.

تورکیا بڕیاری دا قەدەغەکردنی گەشتی ئاسمانی بۆ سلێمانی تاوەکو 7ی 12ی ئەمساڵ درێژ بکاتەوە، بڕیارەکە داخستی ئاسمانی وڵاتەکەش بەڕووی هەموو ئەو فڕۆکانە دەگرێتەوە کە دەیانەوێت گەشت بۆ سلێمانی بکەن.

داخستنی ئاسمانی تورکا بە ڕووی سلێمانیدا ڕۆژی 3ی نیسانی 2023 دەستیپێکرد و لەو کاتەوە بە چەند قۆناغێک بڕیارە درێژرایەوە کە دواترینیان ڕۆژی 22ی ئەم مانگە کۆتایی دەهات، بەڵام جارێکی دیکە ماوەکە تاوەکو مانگی 12ی ئەمساڵ درێژکرایەوە.

وەزیری پەروەردە: هەوڵی دابینکردنی کارەبا لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دەدەین
پێت وەزیری پەروەردە: هەوڵی دابینکردنی کارەبا لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دەدەین
قوباد تاڵەبانی: لەم دوو ڕۆژەدا ناوی هێزە ئەمنییەکان بۆ بەغدا دەنێردرێت
دوات قوباد تاڵەبانی: لەم دوو ڕۆژەدا ناوی هێزە ئەمنییەکان بۆ بەغدا دەنێردرێت
پەیوەندیدار