قوباد تاڵەبانی: لەم دوو ڕۆژەدا ناوی هێزە ئەمنییەکان بۆ بەغدا دەنێردرێت



جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی هێزەئەمنییەکانەوە ڕایگەیاند، ” لەم دوو ڕۆژەدا ناوی هێزە ئەمنییەکان بۆ بەغدا دەنێردرێت”.

ئەمڕۆ شەممە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕێککەوتووین کە ناوی ‌‌‌هێزەئەمنییەکان بۆ مووچە ڕەوانەی بەغدا بکەین.

سەبارەت بە وەرگرتنی مووچە لە پێش جەژنی قورباندا، ئاماژەی بەوەکرد، بەشێک لە مووچەی مانگی ئایار گەیشتووە و دڵنیاتان دەکەینەوە کە مووچەی هیچ کەسێک نافەوتێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە وەزارەتەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ دەکات، گۆڕانکاریی لە لیستی مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکاندا بکەن و لەبری کۆد، ناوی سیانی و زانیاریی تەواوی مووچەخۆرانی تێدابێت.

تورکیا قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سلێمانی درێژکردەوە
پێشت تورکیا قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سلێمانی درێژکردەوە
بەرنامەی خۆراکی جیهانی: هاوکاربووین لە بەرهەمهێنانی ملیۆنێک نەمام لە هەرێمی کوردستان
دواتر بەرنامەی خۆراکی جیهانی: هاوکاربووین لە بەرهەمهێنانی ملیۆنێک نەمام لە هەرێمی کوردستان
پەیوەندیدار