کەشناسی: گەرما دەگاتە 47 پلەی سیلیزی



پلەی گەرما لە گەرمیان دەگاتە 47ی سیلیزی و لە دهۆکیش پێشبینی چالاکبوونی خێرایی با دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمانی کوردستان ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەبێت و بەرزترین پلەی گەرماش لە گەرمیان تۆماردەکرێت کە دەگاتە 47ی سیلیزی.

سەبارەت بە سبەینێ یەکشەممەش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەوردەبێت لە ناوچە شاخاویەکانى باکوور و باکوورى ڕۆژهەڵات نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى کەمێک پروشکە باران لە ناوچە سنووریەکانى باکوور و باکوورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم.

ڕوونیشیکردەوە، لەگەڵ ئەوەی گەرما 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە، هەندێک جار خێرایی با بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرزدەبێتەوە بە تایبەتیش لە سنووری پارێزگای دهۆک.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 43

سلێمانی : 40

دهۆک : 41

کەرکووک : 46

هەڵەبجە : 42

زاخۆ : 43

سۆران : 39

حاجی ئۆمەران : 29

گەرمیان : 47

چاویلکەی هەتاوی لە زیانەکانی تیشکی خۆر دەتپارێزێت
پێت چاویلکەی هەتاوی لە زیانەکانی تیشکی خۆر دەتپارێزێت
هاووڵاتییان لە فڕێدانی زبڵ و خاشاک ئاگادار دەکرێنەوە
دوات هاووڵاتییان لە فڕێدانی زبڵ و خاشاک ئاگادار دەکرێنەوە
پەیوەنیدر