“خۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانیی و پارت و کاندیدەکان دەستپێدەکاتەوە”



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەرگای خۆ تۆمارکردن بۆ هاوپەیمانیی، پارت و کاندیدی سەربەخۆ و پێکهاتەکان دەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای خۆ تۆمارکردن بۆ هاوپەیمانیی و پارت و کاندیدی سەربەخۆ و کاندیدی پێکهاتەکان دەکاتەوە، بۆ هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان.

پڕۆسەی خۆ تۆمارکردن بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە ئەمڕۆوە تاوەکو کۆتایی دەوامی پێنجشەممە 13ی حوزەیرانی 2024 بەردەوام دەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، تۆمارکردنەکە بۆ هەموو ئەو لایەن و کەسانەیە کە خواستی بەشداربوونیان لە هەڵبژاردنی 2024ی پەرلەمانی کوردستاندا هەیە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی 5ی ئەیلوولی 2024ی پێشنیازکردووە و بە نووسراوێکی فەرمیش پێشنیازەکەی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی کردووە.

هاووڵاتییان لە فڕێدانی زبڵ و خاشاک ئاگادار دەکرێنەوە
پێت هاووڵاتییان لە فڕێدانی زبڵ و خاشاک ئاگادار دەکرێنەوە
٦٥٠ هەزار خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ دەکەن
دوات ٦٥٠ هەزار خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ دەکەن
پەیوەندیدار