قەدەغەکردنی ڕاوە ماسی دریژکرایەوە



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەرین ڕایگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو وەرزی قەدەغەکردنی ڕاوە ماسی درێژکرایەوە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەرین ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ پاراستنی سروشت و سوود وەرگرتنی زیاتر لە گــەرای ماسی وەرزی قەدەغەی ڕاوی ماسی دریژ کرایەوە بۆ ڕۆژی ٢٠٢٤/٦/٢٠، پێویستە تا ئەو بەروارە هاووڵاتییان خۆیان بەدوور بگرن لە ڕاوکردنی ماسی لە  دەریاچـەی دوکان، زیی بچووك، ئاوی ڕووبار و چەمەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەهۆی دانانی گەرای ماسی، بۆ ماوەی سێ مانگ لە ڕێکەوتی ١٥ی ئازارەوە ڕاوکردنی ماسی قەدەغە کرا.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان: پەتای سکچوون و ڕشانەوە لە هەڵکشاندایە
پێشت بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان: پەتای سکچوون و ڕشانەوە لە هەڵکشاندایە
دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان هۆشدارییەکی توند دەداتە حکومەت
دواتر دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان هۆشدارییەکی توند دەداتە حکومەت
پەیوەندیدار