چاودێریی دارایی ھەرێم: بیانووی بەغدا دەبڕین تا مووچەی ھێزە ئەمنییەکان بنێرێت



سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی ھەرێم لەبارەی مووچەی هێزەئەمنییەکانەوە ڕایگەیاند، “بیانووی بەغدا دەبڕین”.

محەمەد زراری، سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی ھەرێم ڕایگەیاند، دەیانەوێت بیانووی بەغدا ببڕین بۆ ناردنی مووچەی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان.

ئاماژەی بەوەکرد، ناوی بەشێک لە ھێزەئەمنییەکان ڕادەستی چاودێری دارایی عێراق دەکەن و دەزگا ھەستیارەکانی وەک ئاسایش، تەنھا بە کۆد لیستەکەیان دەدرێتە بەغدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شاندێکی چاودێری دارایی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، شاندەکە لەگەڵ چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان وردبینی لە لیستی مووچەخۆران دەکەن بە تایبەتی لیستی مووچە هێزە ئەمنییەکان بۆ سێ مانگی سەرەتای ئەم ساڵ.

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان هۆشدارییەکی توند دەداتە حکومەت
پێت دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان هۆشدارییەکی توند دەداتە حکومەت
بۆچی لە ڕووی زانستییەوە گرنگە گۆیژە و شاخەکانی کوردستان بمێنن؟
دوات بۆچی لە ڕووی زانستییەوە گرنگە گۆیژە و شاخەکانی کوردستان بمێنن؟
پەیوەندیدار