ئەمڕۆ شەممە، كۆتا ڕۆژی ساڵی 2022، لە گەڕەكی مامۆستایانی سلێمانی دوو گەنج لە ماڵێكدا غازی سۆپا لێیداون و لە ئەنجامدا یەكێكیان گیانی لەدەستداوە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاندووە، لە گەڕەكی مامۆستایانی سلێمانی لە پشت خوێندنگەی شیرین، دوو گەنج، كە هەردووكیان تەمەنیان 35 ساڵ بووە، غازی سۆپا لێیداون، لە ئەنجامدا یەكێكیان گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی ئیسماعیلە؛ كەسەكەی دیكەش ناوی وائیلە و تیمەكانی تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە.