پۆلیسی کەرکووک ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ڕووداوی تەقەکردنەکەوە بڵاوکردەوە



پۆلیسى کەرکووک لەبارەى ڕووداوى تەقەکردنەکەى بەرەبەیانى ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تیایدا پۆلیسێکى کوژرا.

پۆلیسى کەرکووک ڕایگەیاند، کاتژمێر ٧ی بەیانى ئەمڕۆ، هێزێکى پۆلیسى فریاکەوتن لە کاتى گەڕان لە  شەقامە گشتییەکان، تێبینیان کردووە سێ کەس خەریکى دزیکردنن لە دوکانێک، لەکاتى هەوڵدانى هێزەکە بۆ دەستگیرکردنیان دەستڕێژى گولـلەیان کردووە و پۆلیسێکیان کوشتووە و یەکێکى دیکەش بریندارکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دواى ڕووداوەکە سەرجەم هێزەکان خراونەتە حاڵەتى ئامادەباشى و جۆر و شێوەى ئەو ماتۆڕسکیلەى پێیانبووە بڵاوکراوەتەوە، لەماوەى 30 خولەکدا هێزێکى پۆلیس دوایانکەوتوون و توانیویانە دەستگیریان بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، لەکاتى دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا، رووبەڕووبوونەوە دروستبووە و یەکێک لە ماتۆڕسوارەکان بریندارکراوە.

هاوکات بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسى کەرکووک، لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکانەوە لە دوو شوێنى جیاواز، پۆلیسێک کوژراوە و یەکێکى دیکەیان برینداربووە و یەکێکیش لە تۆمەتبارەکان برینداربووە.

 

باشترین چارەسەر بۆ هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم چییە؟
پێت باشترین چارەسەر بۆ هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم چییە؟
بەهۆی سووتانی تانکەرێک تونێلی دەربەندیخان داخرا
دوات بەهۆی سووتانی تانکەرێک تونێلی دەربەندیخان داخرا
پەیوەندیدار