بە تۆمەتی دزیكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا



پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند، کە پارە و ئاڵتوونی دزیوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك و لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا .

ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ سكاڵای تۆماركرد، كە جانتایەكی لێدزراوە پارە و ئاڵتونی تێدا بووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو جانتایەدا كە تۆمەتبار بردبووی .

ئەوەشی خستەڕوو، ئیستا تۆمەتبار ( ق،ع، ر لەدایكبووی 1987 ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەكەیدا .

 

بەهۆی سووتانی تانکەرێک تونێلی دەربەندیخان داخرا
پێت بەهۆی سووتانی تانکەرێک تونێلی دەربەندیخان داخرا
منداڵێکی نابینا لە ماوەی کەمتر لە سێ ساڵ هەموو قورئانی پیرۆزی لەبەرکردووە
دوات منداڵێکی نابینا لە ماوەی کەمتر لە سێ ساڵ هەموو قورئانی پیرۆزی لەبەرکردووە
پەیوەنیدر