وەزارەتى پلاندانانى عێراق: لە ڕۆژانى سەرژمێریی گشتیدا هاتووچۆ قەدەغە دەکرێت



بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتى پلاندانانى عێراق، لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونى سەرژمێرى گشتی، هاتووچۆ قەدەغە دەکرێت.

عەبدولزەهرە هینداوى، وتەبێژى وەزارەتى پلاندانانى عێراق، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ڕۆژانى 20 و 21ى تشرینى دووەمى 2024 پڕۆسەى سەرژمێرى گشتی بەڕێوەدەچێت، سەرژمێریی هەر خێزانێک 50 خولەک دەخایەنێت و پرسیارەکان بەشێوەى ئەلیکترۆنى دەبن.

وتیشى، دواى جەژنى قوربان، مەشق و ڕاهێنان بە 120 هەزار کارمەندى وەزارەتى پەروەردە دەکەن بۆ سەرپەرشتیکردنى پرۆسەى سەرژمێریی گشتى دانیشتووان.

سەرژمێریی ئەزموونیی لە ڕۆژى 31ى ئایارەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو 13ى حوزەیران بەردەوامدەبێت، بڕیاریشە سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانى عێراق لە 20 و 21ى تشرینى دووەمى داهاتوو بەڕێوەبچێت.

منداڵێکی نابینا لە ماوەی کەمتر لە سێ ساڵ هەموو قورئانی پیرۆزی لەبەرکردووە
پێشت منداڵێکی نابینا لە ماوەی کەمتر لە سێ ساڵ هەموو قورئانی پیرۆزی لەبەرکردووە
مێرمنداڵێک ونبووە و گومان دەکرێت خنکابێت
دواتر مێرمنداڵێک ونبووە و گومان دەکرێت خنکابێت
پەیوەندیدار