مێرمنداڵێک ونبووە و گومان دەکرێت خنکابێت



بەرگری شارستانی سۆران ونبوونی مێرمنداڵێکی ڕاگەیاند و دەڵێت، “گومان دەکەین خنکابێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر ٩ ئاگادارکراینەوە بەبوونی حاڵەتێک کە گومانی خنکانی لێدەکرێت لە سەیرانگای ئێنێ لە قەزای چۆمان.

ئاماژەی بەوەکرد، مێرمنداڵێکی ناکامی تەمەن ١٤ ساڵ ڕەگەز کچ، بەناوی (م.ا.خ) دانیشتووی کەرکووک لە کاتژمێر ٦ بەیانی ون بووە کە لەگەڵ خانەوادەکەی بەمەبەستی گەشت ڕوویان لەو شوێنە گەشتیاریە کردبوو.

ئەوەشی خسەڕوو، بەوتەی خانەوادەکەی گومانی خنکانی لێدەکرێت و چونکە نەعلەکانی لە قەراغ ڕووبارەکە جێماون بۆیە حاڵەتەکە لەنێوان گومانی خنکان و وون بون دایە و دوو تیمی سەربە بەرێوەبەرایەتیمان دەستیان کردوە بەگەڕان بۆ زانینی چارەنووسی مێرمنداڵەکە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران داوا لە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەکات کە منداڵی ناکام و بیرکۆڵیان هەیە بەهیچ شێوەیەک نزیک ڕوووبارەکان نەکەونەوە، چونکە ئەم منداڵانە هیچ ترسیان لە ئاو نییە و مەترسی لەسەر گیانیان دروست دەبێت.

وەزارەتى پلاندانانى عێراق: لە ڕۆژانى سەرژمێریی گشتیدا هاتووچۆ قەدەغە دەکرێت
پێشت وەزارەتى پلاندانانى عێراق: لە ڕۆژانى سەرژمێریی گشتیدا هاتووچۆ قەدەغە دەکرێت
پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
دواتر پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
پەیوەندیدار