پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەبن، بەرزترین پلەی گەرما 44 پلە دەبێت و لە گەرمیان تۆمار دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی، بەشی پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای 48 کاتژمێری ڕابردووەوە ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور، پلەکانی گەرما كەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەكانی دوێنێ .

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێـت ،پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 42

سلێمانی : 39

دهۆک : 40

کەرکووک : 43

هەڵەبجە : 41

زاخۆ : 42

سۆران : 39

حاجی ئۆمەران : 28

گەرمیان : 44

 

مێرمنداڵێک ونبووە و گومان دەکرێت خنکابێت
پێت مێرمنداڵێک ونبووە و گومان دەکرێت خنکابێت
دوات دەست بەسەر قیمە و جگەری قەدەغەکراودا گیرا
پەیوەنیدر