قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە ڕایگەیاند، لە حاجیاوا دەست بەسەر ٨٤٠ پارچە جگەری قەدەغەکراو ٥٤ پارچە قیمەی قەدەغەکراودا گیرا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە بڵاویکردەوە، لە هەڵمەتێکدا لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتی قەزای ڕانیە بە هاوبەشی بەشی ئابووری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین لە چەند گەڕەکێکی ناحیەی حاجیاوا دەستیان گرت بەسەر بڕی٨٤٠ پارچە جگەری ٤٥۰ گرامی و بڕی ٥٤ پارچە قیمەی ناتەندرووست کە شیاوی خواردن نەبوو، بەدەر لە ڕێنماییەکان کۆگا کرابوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەیانویست ساغی بکەنەوە بەسەر دەستگێرەکاندا و بیفرۆشن، بۆ ئەم مەبەستە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی گیراوەتەبەر و ڕووبەڕووی یاسا کراوەتەوە.