له نزیك لقی سێی پارتی له كه‌ركووك، ده‌ستڕێژی گوللـه له خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی فریاكه‌وتن دەکرێت، بەهۆیەوە پۆلیسێک دەکوژرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ هەینی، دوو کەس لەسەر ماتۆڕسكیلێك له نزیك لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له ناوه‌ڕاستی كه‌ركووك و نزیك له گۆڕه‌پانی كرێكاران، ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی فریاكه‌وتن كردووه و له ئه‌نجامدا پۆلیسێك كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌یش بریندار بوو.
ماتۆڕسكیله‌كه له لایه‌ن خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه گومانی لێ كراوه و داوای وه‌ستانی لێ كراوه، به‌ڵام ته‌قه‌یان له پۆلیس كردووه و قوربانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئێستا هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌یان به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌ستپێكردووه.