وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی گواستنەوەی مامۆستایان و رێكخستنەوەی مۆڵەت، چەند بڕیارێك ی دەرکرد و راشیگەیاند، هەموو ڕێكارەكانی پەیوەست بە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی تەواوبووە.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”چەند بڕیارێك پەسەندكران”.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا ئامادەسازیی بۆ تاقیكردنەوەی گشتیی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی و دەرچواندنی ڕێنوێنی و ڕێكاری پێویست و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان تاووتوێكران، ئەوەشخراوەتەڕوو هەموو رێكارەكانی تایبەت بە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی بەهەموو بەشەكانییەوە تەواوكراون.
گواستنەوەی مامۆستایان لەنێوان پەروەردەی قەزاكان و پەروەردە گشتییەكان و رێكخستنەوەی میلاكاتی ناوەندەكانی خوێندن، گفتوگۆی لەبارەوە کراو بڕیاری پێویستی بۆ دەرجوو.
لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە كۆبوونەوەكەدا ڕێكخستنەوەی مۆڵەتەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە دامەزراوە پەروەردەییەكان لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی خرایە ڕوو، بۆ ئەو مەبەستە پیشنیارەكان پەسەند كران و لیژنەیەكیش لەسەر ئاستی وەزارەت پێكهات.