کۆمسیۆن دەربارەی پێکهاتەکان بڕیاریدا



کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری کردنەوەی دەرگای تۆمارکردن بۆ پێکهاتەکانی هەرێم دەرکرد.

لە بڵاوکراوەیەکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، بە پشتبەستن بە بڕیارەکانی دەستەی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ژمارە (۱) لە ناوەڕۆکی کۆبونەوەی نائاسایی ژمارە (۳۳) لە بەرواری (٥/٦/۲۰۲٤) و ژمارە (۱) لە ناوەڕۆکی کۆبونەوەی نائاسایی ژمارە (۳۰) لە بەرواری (۲۸/٥/۲۰۲٤)، بڕیاردرا بە :-

کردنەوەی دەرگای تۆمارکردنی هاوپەیمانیەتی و پارتەکان و کاندیدی تاک و کاندیدی تاک لە پێکهاتەکانی ئارەزووی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان – عێراق 2024.06.06

بەپێی بڵاوکراوەکەی کۆمسیۆن دەرگای تۆمارکردنی هاوپەیمانیەتی و پارتەکان و کاندیدی تاک و کاندیدی تاک لە پێکهاتەکان لە ۸/٦/۲۰۲٤ دەستپێدەکات تا کۆتایی دەوامی فەرمی لە ۱۳/٦/۲۰۲٤.

شایەنی باسە رۆژی 21ـی شوباتی ڕابردوو، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، 11 کورسییەکەی پێکهاتەکانی لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشاندەوە و بەوەش ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان لە 111 بۆ 100 کورسی کەمکرایەوە، دواتر دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری دا لە کۆی 100 کورسییەکەی پەرلەمانی کوردستان پێنجیان بۆ پێکهاتەکان دیاری بکرێت.

نوێترین لێدوانی وەزیری سامانە سروشتییەکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت
پێت نوێترین لێدوانی وەزیری سامانە سروشتییەکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت
سعودیە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد
دوات سعودیە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد
پەیوەنیدر