وەزارەتی پەروەردە مۆڵەتی پەڵپ( اعتراض ) دیاریکرد و داوا دەکات پەلە بکەن.
وەزارەتی پەروەردە دوا بەدوای بڵاوکردنەوەی لینکی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 9 ، وادەی داواکاری بۆ پەڵپ گرتن ڕاگەیاند و ڕێنمایی دەرکرد.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست لەکاتی هەبونی ناڕەزایی لە دەرەنجامی نمرەکانتان، دەتوانن لە ڕێگەی قوتابخانەکان فۆرمی پەڵپ (اعتراض) پڕبکەنەوە، دڵنیاتان دەکەینەوە بە ووردی لە پەڵپەکانتان دەکۆڵینەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، قوتابیان و خوێندکاران بۆ پێشکەشکردنی پەڵپ (اعتراض) لە 2024/6/8 تا 2024/6/12 ماوە هەیە تاکو تەواوبوونی کاتی دەوامی فەرمی.