قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە



جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

لە بڵاوکراوەیەکدا نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژە بەوەدەکات، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و کردنەوەی زانکۆی نێودەوڵەتی بەریتانی و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ کران.

بەپێی بڵاوکراوەکە، جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەداوە،  هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا جدین لە چارەسەرکردنی کێشەکان، بە تایبەتیش کێشەی بودجە و مووچە و لەناویشیاندا مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان

هاوکات، هەردوولا هاوڕابوون کە چارەسەری ریشەیی بۆ پرسی کۆچی نائاسایی بکرێت، و  ئەم پرسە بە گەشەسەندنی ئابوری و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان دەکرێت.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند بەشێکی بەرچاوی ئەو کەسانەی کۆچ دەکەن، دانیشتووی شار و شارۆچکەکانن کە گەشەسەندنی کەمتری بەخۆیەوە بینیوە، بۆیە لەڕێگەی گەشەسەندنی هاوسەنگ و گرنگیدان بە وەبەرهێنان لە شار و شارۆچکەکان و رەخساندنی هەلی کار لەو ناوچانەدا دەکرێت تا رادەیەکی باش رێژەی کۆچی نایاسایی کەم بکرێتەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی هەوڵەکانی کردنەوەی زانکۆی بەریتانی نێودەوڵەتی کرا لە هەرێمی کوردستان. باڵیۆزی بەریتانیا سوپاسی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد لە پشتگیریکردنی پڕۆژەکە و کارئاسانیکردن لەپڕۆسەی کردنەوەی زانکۆکە، هەر لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی هیوای خواست کردنەوەی ئەم زانکۆیە، پەیوەندیی ئەکادیمی نێوان کوردستان و بەریتانیا بەهێزتر بکات و رۆڵی گرنگ ببینێت لە پێشخستنی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان.

ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی 9 ڕاگەیەندرا
پێت ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی 9 ڕاگەیەندرا
بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەکان داواکارییەک لە سودانی کرا
دوات بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەکان داواکارییەک لە سودانی کرا
پەیوەنیدر