ئیسپانیول ڕەخنە لە بەشداریی پێكردنی لیڤاندۆڤسكی دەگرێت



لە چوارچێوەی یارییەكانی گەڕی 15ی لایگا، ئیسپانیۆل لە یاریگای كامپ نۆ دەبێتە میوانی بەرشەلۆنە و ڕەخنە لە بەشداریی پێكردنی رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی هێرشبەری بەرشەلۆنە دەگرێت لە یارییەكەدا.

بڕیارەكەی دادگای ناكۆكییەكان لە مەردید، سەبارەت هەڵگرتنی سزاكەی لیڤاندۆڤسكی كە بۆ سێ‌ یاریی ڕاگیرابوو، لەنێو ئیسپانیۆلدا ناڕەزایی توندی لێدەكەوێتەوە.

ئیسپانیۆل لە بەیاننامەیەكدا كە لە ماڵپەڕی فەرمی یانەكەدا بڵاوكرایەوە، بڕیاری بەشداریی پێكردنی لیڤاندۆڤسكی بە سوكایەتی و ستەمكردن لە یانەكەیان وەسف دەكات، بەتایبەت كە بە 24 كاتژمێر بەر لە یارییەكە دەركرا.

بەپێی ڕادیۆی “كادینا كوبی”ی ئیسپانی، ئیسپانیۆل وەك ناڕەزایی بەرامبەر بڕیارەكە، بەنیازە بایكۆتی یارییەكە بكات.

 

 

بانكی ناوەندی: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار كاتییە
پێت بانكی ناوەندی: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار كاتییە
مەمسعود بارزانی: خوازیارین كێشەكان بەدوور لە دەماریگری و نكوڵیكاری چارەسەر بكرێن
دوات مەمسعود بارزانی: خوازیارین كێشەكان بەدوور لە دەماریگری و نكوڵیكاری چارەسەر بكرێن
پەیوەنیدر