وتەبێژی حکومەتی هەرێم وادەی دابەشکردنی دوو مووچەی هێزە ئەمنییەکانی ڕاگەیاند.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، پێش جەژنی قوربانی پیرۆز هێزە ئەمنییەکان مووچەیەک وەردەگرن، و هیچ مووچەیەکی هێزە ئەمنییەكان نافەوتێت.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بۆئەوەشكرد، هێزە ئەمنییەکان لە ماوەیەکی کەمدا هەر دوو مووچەی مانگەكانی (4 و 5) وەردەگرن.
ئەمە لە کاتێکدایە نزیکەی 60 ڕۆژە هێزە ئەمنییەکان مووچەیان وەرنەگرتووە، ئەمەش بەهۆی بوونی تێبینی لەلایەن دیوانی چاودێری عێراقەوە لەسەر ئەو لیستانەی بۆیان هاتووە.