سایلۆی سلێمانی جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە



سایلۆی سلێمانی لە جوتیاران لە شێوازی وەرگرتنی گەنم ئاگادار دەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سایلۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پڕۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی ٢٠٢٤ دەستیپێکرد لە پێناو باش بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە، داواکارین لە جوتیاران پابەندی چەند خاڵێک بن.

 

سایلۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەکەدا چەند خاڵێک بۆ جوتیاران دەخاتەڕوو:

١- وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران بە پێی ناوچە دەبێت هەفتەی یەکەم جوتیارانی سنووری بەشی کشتوکاڵی تانجەرۆ (عەربەت) گەنمیان لێ وەردەگیرێت، بۆیە داواکارین لە جوتیارانی ناوچەکانی تر گەنم نەهێنن، چونکە لێیان وەرناگیرێت.

٢- ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان و تراکتۆرەکان بە یەک ڕیز بوەستن ڕۆژانە باج دابەشدەکرێت نابێت بە دوو ڕێزی بوەستن باج بە دوو ڕیز نادرێت.

٣- بەهۆی تێکچوونی جەگەکانی سایلۆکەمان گەنم لە ئوتومبێلی فلات وەرناگیرێت، بۆیە داواکارین لە جوتیاران گەنمەکانیان بکەنە ناو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری قلابەوە.

٤- داواکارین لە جوتیاران دڵنیابن بەقەد رەصیدەکانیان گەنم باربکەن و لە رەصیدەکانیان زیاتر نەهێنن، چونکە نە زیادەکانیان بۆ دەگێڕێتەوە نە ڕەصیدەکانیان بۆ دەگۆڕێت.

٥- داواکارین لە جوتیاران گەنمی (ئەسپێ لێدراو، خوراو، بۆنگرتوو) نەهێنن، چونکە بە پێی بڕیاری کۆمپانیایی گشتی بازرگانی دانەوێڵە مەڵبەندی گشتی بەغدا دەست بەسەر پشتگیریی بەشە کشتوکاڵییەکانیان (رەصیدەکانیان) دەگیرێت .

وادەی دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان ڕاگەیەندرا
پێت وادەی دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان ڕاگەیەندرا
“ڕێککەوتنی بەغدا و هەرێم دۆسیەی زیندانیانی سیاسی یەکلادەکاتەوە”
دوات “ڕێککەوتنی بەغدا و هەرێم دۆسیەی زیندانیانی سیاسی یەکلادەکاتەوە”
پەیوەندیدار