“ڕێککەوتنی بەغدا و هەرێم دۆسیەی زیندانیانی سیاسی یەکلادەکاتەوە”



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هاوتاکردنی ماف و شایستەی زیندانیانی سیاسی هەرێم لەگەڵ عێراق ڕایگەیاند، “تەنها ڕێککەوتنی سیاسی ماوە کە دۆسیەکە یەکلا بکاتەوە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داوامانکردووە کە ماف و شایستەکانی زیندانیانی سیاسی هەرێم وەک عێراقی لێبکرێت.

سۆران عومەر باسی لەوەکرد، ئێمە لە ٢٨ی شوباتی ئەمساڵ لەسەر ڕەزامەندی حکومەتی هەرێم دۆسیەی زیندانیانی سیاسیمان ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، بۆئەوەی بگوازرێتەوە بۆ سەر دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی عێراق، کە ماف و شایستەکانیان هاوتای عێراق بکرێت، کە تەنها ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران و وەزارەتی دارایی عێراقی ماوە.

لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ وەڵامماندراوەتەوە، کە ڕێکارەکانی دۆسیەکە تەواوبووە تەنها ڕێککەوتنی سیاسی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراقی ماوە کە دۆسیەکە یەکلابکاتەوە، ئەوکات گۆڕانکاری زۆر دروست دەبێت.

سەبارەت بە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان وتی، پێویستە مووچەکانیان لەگەڵ عێراق هاوتا بکرێت، چونکە جیاوازییەکی زۆریان هەیە، هەموو هەوڵێکمان داوە تا بتوانین مافەکانیان بۆ بگەڕێنینەوە.

سایلۆی سلێمانی جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە
پێت سایلۆی سلێمانی جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە
بەغدا پارەی مووچەی ڕەوانەی هەرێم کرد
دوات بەغدا پارەی مووچەی ڕەوانەی هەرێم کرد
پەیوەندیدار