بەغدا پارەی مووچەی ڕەوانەی هەرێم کرد



وەزارەتی دارایی عێراق، ناردنی پارەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی مەدەنی و خانەنشینانی هەرێمی ڕاگەیاند، بەڵام تا ئێستا ئاماژەی بە ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان نەکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشی ژمێریاریی وەزارەتەکە دەستیکرد بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی، خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و فەرمانبەرانى گرێبەستی هەرێمی کوردستان.

بەپێی ڕاگەیەندرای وەزارەتی دارایی عێراق، مووچەی مانگی ئایاری هێزەئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، لە کاتێکدا تا ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگی نیسانیش یەکلانەکراوەتەوە.

هاوکات ئەمڕۆ موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە لیستی مووچەی دەزگائەمنییەکانی هەرێمی کوردستاندا (بەرگری، فریاکەوتن، زێرەڤانی، هێزەکانی ٧٠ و ٨٠) پڕیەتی لە ناوی وەهمی، حکومەتی هەرێم کۆدی ناردووە بۆ بەغدا، بەڵام عێراق قبوڵی ئەمە ناکات.

“ڕێککەوتنی بەغدا و هەرێم دۆسیەی زیندانیانی سیاسی یەکلادەکاتەوە”
پێت “ڕێککەوتنی بەغدا و هەرێم دۆسیەی زیندانیانی سیاسی یەکلادەکاتەوە”
وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستیپێکرد
دوات وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستیپێکرد
پەیوەنیدر