ڕووداوێکی هاتووچۆ بریندارێکی لێکەوتەوە



لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای کەلار- ڕزگاریی کەسێک بریندار بوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی کەلار- ناحیەی ڕزگاریی، بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تویۆتا کرۆلا و تانکەر پێکیاندادا، ئۆتۆمبێلی جۆری تەنکەر لەکاتی جوڵەدا نەبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، شۆفێری تۆیۆتا کرۆلاکە لەدایکبووی ساڵی 1987ە، بەهۆی ڕووداوەکەوە برینداربوو دواتر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، ئێستا لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکوڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دواخرا
پێت هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دواخرا
پەروەردە خوێندکارانی پۆلی 12 ئاگادار دەکاتەوە
دوات پەروەردە خوێندکارانی پۆلی 12 ئاگادار دەکاتەوە
پەیوەندیدار