لەبارەی شاخی گۆیژە شارەوانی سلێمانی نوێنەری کۆمپانیای قەیوان بانگھێشت دەکات



ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی نوێنەری کۆمپانیای قەیوان بۆ روونکردنەوە لەسەر فراوانکردنی پڕۆژەی بەرزاییەکانی سلێمانی بانگھێشت دەکات.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە لە کۆبوونەوەی ئاسایی رۆژی چوار شەممەی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی، چەند بابەتێکی گرنگ و پڕۆژەی خزمەتگوزاریی تاووتوێکران، نوێنەری کۆمپانیای قەیوانیش بانگھێشت کرابوو.

راشیگەیاندووە، مەبەستی بانگھێشتکردنەکە بۆ روونکردنەوە بووە لەسەر فراوانکردنی پرۆژەی بەرزاییەکانی سلێمانی بە گشتی و پێدانی زانیاری بە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی لەسەر دوا قۆناغەکانی پرۆژەکە، بەپێی یاسای ٤ی وەبەرھێنانی ساڵی ٢٠٠٦، لەگەڵ روونکردنەوەی ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییانەی کە خراونەتە ئەستۆیان، کە بەھاکەیان نزیکەی ٥٠ ملیار دینارە و خۆی لە جێبەجێکردنی چەندین یەکتربڕ و بەرزەپرد و فولکەی ھەڵواسراودا دەبینێتەوە، جگە لە جێبەجێکردنی شەقامی تونێلی پێشڕەو بۆ ھەواری شار بە دیزاینێکی نوێ و پێچاوپێچ.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆكرا لەسەر چۆنیەتی جوانكردن و ڕێكخستن و لابردنی زیادەڕەوییەكانی سەر شۆستەو شەقامی تویمەلیك،.

لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانیدا هاتووە کە دوای ئەوەی لەسەر داواكاریی چەند هاووڵاتییەك ماوەیەك لەمەوپێش شوێنێك دیاریكرا كە بەدیزاینێكی جوان دراسە بكرێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ( هاتوچۆ، گواستنەوەی سلێمانی)یەوە بە هەماهەنگیی لەگەڵ هۆبەی ترافیكی سەرۆكایەتی شارەوانیی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بەكارهێنانی پاسكیل. دوای گەڕاندنەوەی وەڵامەكان; ئەمڕۆ دیزاینەكان پەسەندكرا، وە داواكرا دەستبەجێ جێبەجێبكرێت لەو شەقامەدا، تا بتوانرێت ئەو دیزاینە لە زۆربەی شەقامەكانی ناوشار جێبەجێبكرێت. لە پێناو پاراستنی ژینگەو كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ. دواتر چۆنیەتی گرنگیدان بە زیاتركردنی هێڵی گشتیی لەناو سەنتەری شاردا، وە كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی تایبەت لەلایەن هاووڵاتیانەوە تاووتوێكرا.

شارەوانی سلێمانی: تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌ هه‌یه‌ بۆ تاپۆكردنی خانووه‌ زیاده‌ڕۆكان
پێت شارەوانی سلێمانی: تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه‌ هه‌یه‌ بۆ تاپۆكردنی خانووه‌ زیاده‌ڕۆكان
“ناردنی مووچەی گشتی بەبێ هێزە ئاسایشییەکان مەترسیدارە و بۆ تێکدانی هەرێمە”
دوات “ناردنی مووچەی گشتی بەبێ هێزە ئاسایشییەکان مەترسیدارە و بۆ تێکدانی هەرێمە”
پەیوەنیدر