“ناردنی مووچەی گشتی بەبێ هێزە ئاسایشییەکان مەترسیدارە و بۆ تێکدانی هەرێمە”



سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دواخستنی ناردنی لیستی مووچەخۆرانی مانگی پێنج بۆ بەغدا بۆ ئەوە بووە هەتا مووچەی هێزە ئەمنیەکان نەنێردرێت نایانەوێت مووچەی گشتی دابەش بکرێت، “چونکە مەترسیدارە بۆسەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئاسایش بەو مانایەی دەستێکە لە پشت تێکدانی ئاسایشی هەرێمەوە.”

سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێم کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، “لیستی مووچەی ئەم مانگە درەنگ نێردرا بۆ بەغدا، چونکە وەک حکومەت سەرنجمان لەسەر ئەوە بوو مووچەی گشتی دابەش نەکرێت، تاوەکو مووچەی هێزە ئەمنیەکان دەنێردرێت، چونکە دەمانەوێت یەک پاکێج بێت، چی ئەمنی چی مەدەنی.”

وتیشی، “ئێستا کۆمەڵگە دابەش بووە، چونکە مووچەی ئەمنی دوو مانگە دابەشنەکراوە. پێش جەژن هی مووچەخۆری گشتی دابەشبکرێتەوە کەواتە مەدەنی دوو مووچەی وەرگرت بەڵام ئەمنی هیچی وەرنەگرتووە، ئەوە خەتەرە لەسەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی، بەو مانایەی دەستێکە لەپشت تێکدانی هەرێمەوە لە ڕووی ئەمنی و کۆمەڵایەتییەوە.”

ماوەی نزیکی دوو مانگ تێدەپەڕێت بەسەر دواکەوتنی مووچەی مانگی چواری بەشێکی زۆر لە وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی هەرێمدا و تا ئێستاش دیار نییە کەی مووچەکانیان لەلایەن بەغدادەوە دەنێردرێت.

سەرچاوەکەی حکومەت دەڵێت کێشەکە “تەواو سیاسییە” نەک کۆد و ناوی ئەو هێزانە، چونکە پێشتر لەسەر کۆدەکە لەگەڵ عێراق ڕێکەوتن کراوە و دوو مووچەش بەو میکانیزمە نێردراوە.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە:”پێشتر لەگەڵ عێراق ڕیکەوتنمان کردووە کە بە کۆد بێت، بۆیە لیست نەنێردراوە، چونکە هێزە ئەمنیەکانی عێراقیش هەروایە. ئەگەر کێشە هەبێت بۆ مانگی دوو و سێ بە کۆد نێردرا، بەڵام ئێستا نانێردرێت؟”

وتیشی،” لە ئێستادا چاودێری دارایی عێراق وردبینی هێزە ئەمنیەکانی تەواو کردووە و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی کردووە و چاوەڕێی بڕیاری ئەوانە، بۆیە هاتنی مووچەی هێزە ئەمنیەکان لە دەقە و سەعاتدایە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە “جاری تریش ئەمە بەرامبەر هەرێم کراوە، بەڵام دواتر لەژێر فشارا مووچە نێردراوە، پێشتر داهات و نەوت هەبوو بەرچاومان ڕوون بوو، بەس ئێستا وانییە. ئەوە چل ڕۆژە لیستیان لەلایە نەیانتوانی وردبینی بکەن؟”

لەبارەی شاخی گۆیژە شارەوانی سلێمانی نوێنەری کۆمپانیای قەیوان بانگھێشت دەکات
پێت لەبارەی شاخی گۆیژە شارەوانی سلێمانی نوێنەری کۆمپانیای قەیوان بانگھێشت دەکات
ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە بۆ ٣٦ ھەزار و ٥٨٦ کەس بەرزبووەوە
دوات ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە بۆ ٣٦ ھەزار و ٥٨٦ کەس بەرزبووەوە
پەیوەنیدر