حكومەتی هەرێمیش لەسەر هێرشكردنە سەر كچەكەی سلێمانی هاتەدەنگ



 

وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەبارەی ڕووداوی هێرشكردنەسەر كچێك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوەكە پێشێلكارییە بەرامبەر مافەكانی مرۆڤ و مافەكانی ئافرەتان و “ھەرگیز مایەی قبوڵكردن نییە، بۆیە پێویستە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە بگیرێتەبەر.”


ئەمڕۆ شەممە جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا ڕایگەیاند”ھێرش و پەلاماردانی كچێكی گەنج لە ناوچەی ھوانەی شاری سلێمانی جێگای شەرمەزاریە ھەروەك چۆن لە چەند ڕۆژی ڕابردوشدا، ڕوداوێكی دیكەی دەستدرێژیكردنە سەر خانمێكی دیكە لە سنوری پارێزگای سلێمانی ڕویدا، ئەم ڕوداوانە ھەرگیز مایەی قبوڵكردن نین”.

بە وتەی جوتیار عادل”حكومەتی ھەرێمی كوردستان دژی ھەمو جۆرە توندوتیژی و پێشێلكارییەكی مافەكانی مرۆڤ بەگشتی و مافەكانی ئافرەتان دەوەستێتەوە و پێویستە بە زوترین كاتیش ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە بگیرێتەبەر.

هەر لەبارەی ڕووداوەكەوە، ئەمڕۆ سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر ڕووداوەكەی دوێنێی ناوچەی پیشەسازی هوانەی شاری سلێمانی شانزە كەس دەستگیركراون كە هۆكاربوون بۆ دروستبوونی ئەو دۆخە و هێرشكردنە سەر كچێك.

ئەو لایەنانەی نایانەوێت نرخی دۆلار داببەزێت ئاشكرادەكرێن
پێت ئەو لایەنانەی نایانەوێت نرخی دۆلار داببەزێت ئاشكرادەكرێن
پۆلیسی سلێمانی: شانزە كەس بە تۆمەتی هێرشكردنە سەر كچەكەی هوانە دەستگیركران
دوات پۆلیسی سلێمانی: شانزە كەس بە تۆمەتی هێرشكردنە سەر كچەكەی هوانە دەستگیركران
پەیوەنیدر