پۆلیسی سلێمانی: شانزە كەس بە تۆمەتی هێرشكردنە سەر كچەكەی هوانە دەستگیركران



سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، دەستگیردنی شانزە گەنج بەتۆمەتی هێرشكردنە سەر كچەكەی گەڕەكی هوانە لە شاری سلێمانی ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، لێكۆڵینەوەكان لەبارەی ڕووداوەكەوە بەردەوامن.

لەو بارەیەوە سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەنوسیدا لەبارەی دۆسیەی ئەو كچەوە ڕایگەیاند”شانزە كەسیان لەسەر ڕووداوی دەستدرێژی كردنە سەر كچێك لە ناوچەی پیشەسازی هوانە دەستگیركراون و سەرجەمیان دانیان بە تاوانەكانیادا ناوە”.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت”سەرجەم تۆمەتباران خەڵكی سلێمانین و بەشێك لەوانەی ڤیدیۆی رووداوەكەیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردووتەوە دەستگیركراون و دەست بەسەر چەند چەكێكی سادەی ناوی گیرفانیش گیراوە”.

بە وتەی سەركەوت ئەحمەد”ئەو كچە لە ماوەكانی ڕابردووش چووەتە ئەو جێگایە و تەمەنی حەڤدە ساڵە”، و پێیوایە “دەبوو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لەرێگەی نووسراوێكەوە سەبارەت بە جموجۆڵی ئەو شوێنە ئاگاداری بنكەی پۆلیسی سلێمانیان بكردایەتەوە و دەشڵێت، “ئەگەر هاتووچۆ ئاگاداری بناردایە ئێمە رێگریمان لەو جموجۆڵانە دەكرد كە لەو ناوچەیە ئەنجامدراون.”

حكومەتی هەرێمیش لەسەر هێرشكردنە سەر كچەكەی سلێمانی هاتەدەنگ
پێت حكومەتی هەرێمیش لەسەر هێرشكردنە سەر كچەكەی سلێمانی هاتەدەنگ
ئەو وڵاتەی لەپێش هەموانەوە ئاهەنگی سەری ساڵ دەگێڕێت
دوات ئەو وڵاتەی لەپێش هەموانەوە ئاهەنگی سەری ساڵ دەگێڕێت
پەیوەنیدر