دارایی عێراق بۆ “تەوتینی مووچە”ی هەرێم دوابڕیاری ڕاگەیاند



سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەی بەبانکی کردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەسستی بەڕێوەدەچێت و دەشڵێت: پێویستە بانکە حکومییەکان مووچەی مووچەخۆران بەبانکی بکەن.

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (العراقیه‌) ڕایگەیاندووە، “بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، پێویستە بانکە حکومییەکان مووچەی مووچەخۆران بەبانکی بکەن و بانکی (تی بی ئای) دەستی بە پرۆسەکە کردووە، تاوەکو تەواوبوونی پڕۆسەکەش ناردنی مووچە بەکاش بەردەوام دەبێت”.

ڕاشیگەیاندووە، “بەبانکی کردنی مووچەی مووچەخۆران تاکە ڕێگەی گەرەنتیکردنی ماف و شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە”.

وتيشى، “برایان له‌ هه‌رێمی كوردستان په‌یام ده‌نێرن و حكومه‌تی هه‌رێم له‌رێگه‌ی بانكی بازرگانی عێراق (TBI)ه‌وه‌ ده‌ستی به‌ ته‌وتین كردووه‌، به‌ڵام كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ پرۆسه‌كه‌یان هێواشه‌”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، بانکی (تی بی ئای) یەکەم کۆمەڵە کارتی لەرێگەی ”هەژماری من” بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروستکرد.

ڕاشیگەیاندووە، لە چوارچێوەی پڕۆسەی بەبانکی کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی “هەژماری من”، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) هەستان بە ڕادەستکردنی یەکەمین کۆمەڵەی کارتە بانکییەکان بە تیمی هەژماری من، کە پێکهاتبوو لە کارتی بانکیی (٣٦٨) فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لەماوەی 15 ڕۆژی ڕابردوودا 86 دۆنم گەنم سووتاوە
پێشت لەماوەی 15 ڕۆژی ڕابردوودا 86 دۆنم گەنم سووتاوە
پێش جەژن مووچەی توێژێک دابەشدەکرێت
دواتر پێش جەژن مووچەی توێژێک دابەشدەکرێت
پەیوەندیدار