كاره‌بای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کە لە ماوەی چوار مانگدا لە سنووری سلێمانی، زیاتر له هەزار و 200 هاوبەشی کارەبا سزادراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له سنوورى پارێزگاى سلێمانى له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی لیژنه‌ی سه‌رپێچیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با له‌ماوه‌ی چوار مانگدا زیاتر له هەزار و 200 هاوبه‌شى كاره‌با به‌هۆى سه‌رپێچى و ده‌ستكاریى پێوه‌رى كاره‌باكه‌یان سزادراون.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، له‌ماوه‌ی نێوان 1ی کانوونی دووەمی 2024 بۆ 30ی نیسانی 2024 لیژنه‌كانی به‌دواداچوونی سه‌رپێچی سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با كه ڕۆژانه به‌دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر سه‌رپێچی و كارێكی نایاسایی بۆ سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با یاخود ده‌ستكاریكردنی پێوه‌ر له‌لایه‌ن هاوبه‌شانه‌وه، هەزار و 292 هاوبه‌شی كاره‌با به‌هۆی سه‌رپێچی و كاری نایاسایی سزادراون.
ئاماژە بەوەشدەکات، كۆی بڕی سزاكه 85 ملیۆن و 100 هەزار دینار بووه، هه‌روه‌ها سه‌رپێچیكاران خه‌مڵاندنیان بۆ بەکارهێنانی كاره‌با یاساییه‌كه‌یان كه بڕه‌كه‌ی 820 ملیۆن و 155 هەزار دینار بووە، واته كۆی سزا‌و خه‌مڵاندنه‌كه 905 ملیۆن و 255 هەزار دینار بووە.