تۆمەتبارێك دوای کوشتنی دوو کەس دەستگیركرا



پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئاغجەلەرەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی قوشتەپەوە داواكراو بووە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە لایەن دادگای لێكۆڵینەوەی قوشتەپەوە فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد، دوای چاودێرێكردن توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئاغجەلەرەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، كە فەرمانی گرتنی هەبووە بە پێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عیراقی و تۆمەتبارە بە كوشتنی دووكەس .

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستادا تۆمەتبار (ه ، ع ، م لەدایكبووی 1991 ) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە .

عێراق؛ پەیکەری پەنجەیەک، هەرای ناوەتەوە
پێت عێراق؛ پەیکەری پەنجەیەک، هەرای ناوەتەوە
گرووپێکی نوێی (خوێن) لەعێراق، دۆزرایەوە
دوات گرووپێکی نوێی (خوێن) لەعێراق، دۆزرایەوە
پەیوەندیدار