گرووپێکی نوێی (خوێن) لەعێراق، دۆزرایەوە



وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دۆزینەوەی گرووپێکی دەگمەنی خوێنی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیی و جیهاندا ڕاگەیاند.

 

گرووپە نوێیەکەی خوێن بەناوی (Bombay Phenotyoe) ناسراوە.

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، یەکەیەکی پێشکەوتووی پشکنینی بەرگری خوێن، لە سەنتەری نیشتمانیی گواستنەوەی خوێن، کە سەر بە وەزارەتی تەندروستین جۆرێکی دەگمەنی خوێنیان دۆزیوەتەوە، ئەمەش دەبێتە یەکەم کەس لە ئاستی وڵاتانی عەرەبی کە هەڵگری ئەم جۆرە دەگمەنەی خوێن بێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووە، پشکینین و لێکۆڵینەوەکانیان پێشکەشی لیژنەیەکی توێژینەوەی نێودەوڵەتی کردووە و ئەنجامەکان جۆرێکی دەگمەنی خوێنیان پشتڕاست کردووەتەوە.

 

شارەزایان دەڵێن؛ یەکەم حاڵەتی لەم جۆرە تایبەت بە گرووپی خوێن لە شاری بۆمبای هندستان دۆزراوەتەوە و ئاشکرا بووە لە کۆی 10 هەزار هاووڵاتیی هندی، کەسێک هەڵگری ئەم جۆرە خوێنەیە، هەروەها لە ئاستی ئەوروپاش لە یەک ملیۆن کەس تەنیا یەک کەس ئەم جۆرە خوێنەی هەیە.

 

هەڵگری ئەو جۆرە خوێنە، لە حاڵەتی پێویستدا تەنیا دەتوانێت خوێن لە هەمان گرووپی خوێنی خۆی وەربگرێت، بەهۆی دەگمەنی گرووپی خوێنەکەی.

تۆمەتبارێك دوای کوشتنی دوو کەس دەستگیركرا
پێت تۆمەتبارێك دوای کوشتنی دوو کەس دەستگیركرا
هێرشێكی چەكداری كرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا
دوات هێرشێكی چەكداری كرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا
پەیوەندیدار