ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات، تیایدا پرسی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران تاووتوێ دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات و تیایدا چەند پرسێک تاوتووێ دەکرێت.
لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ڕاپۆرتی جێبهجێكردنی پلانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ دەخرێتەڕوو، لە تەوەرەی دووەمیشدا گفتوگۆ لەبارەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت.
بڕیارە هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ، دوا پێشهاتەكانی پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی ههرێم و داشكاندنی ڕێژهیهك له پارهی كهڵهكهبووی قەرزی كارهبا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.