لەبارەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هۆشداری دەدات



سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم بە سستی بەڕێوەدەچێت و ناکرێت بەو شێوەیە بەردەوام بێت، دەشڵێت:” بە بانکیکردن باشترین چارەسەرە بۆ گەرەنتیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.”.

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی پێویستە مووچەخۆرانی ھەرێم لەرێگەی بانکە حکومییەکانەوە مووچەکانیان بەبانکی بکرێت، تا ئەو کاتەش ناردنی پارە بەشێوەی کاش بەردەوام دەبێت، لەئێستاشدا وەزارەتی دارایی لەرێگەی بانکی بازرگانیی (تی بی ئای)یەوە دەستیکردووە بە پرۆسەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام تێبینی ئەوە دەکرێت کە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران بەخاوی بەڕێوەدەچێت، بۆیەش ناکرێت دۆخەکە بەو سستییە بەردەوام بێت.

دەشڵێت:” بەدواداچوون دەکەن بۆ پرۆسەی بانکیکردنەکە و چاودێریشی دەکەن، چونکە باوەڕیان وایە ئەو ھەنگاوە باشترین چارەسەرە بۆ گەرەنتیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم”.

سلۆڤینیا بە فەرمی فەڵەستینی بە دەوڵەت ناساند
پێت سلۆڤینیا بە فەرمی فەڵەستینی بە دەوڵەت ناساند
سعودیە لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هۆشداری بە حاجیان دەدات
دوات سعودیە لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هۆشداری بە حاجیان دەدات
پەیوەندیدار