سەرۆکی ناوەندی کەشناسی نیشتیمانی سعودیە ڕایگەیاند، لە ماوەی حەجدا پلەکانی گەرما زیاتر دەبنەوە، بە جۆرێک پلەکانی گەرما دەگەنە ٤٤ پلەی سیلیزی.
ئەیمەن غولام، سەرۆکی ناوەندی کەشناسی نیشتیمانی سعودیە بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ حەجی ئەمساڵ زیاتر دەبێت لە مەککە و مەدینە یەک بۆ دوو پلە گەرمتر دەبێت لە کاتی ئاسایی”.
وتی پێشبینی دەکرێت لە سەدا ٢٥ شێ هەبێت و ڕێژەی باران بارین سفرە و پلەی گەرما دەگاتە ٤٤ پلەی سیلیزی.”
بەپێی داتا فەڕمییەکان، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار موسوڵمان چوون بۆ حەج. بەپێی بەرپرسانی سعودیە، ساڵی ڕابردوو پلەی گەرما کاریکردووەتە سەر زیاتر لە ٢٠٠٠ کەس، ئەوەش دوای ئەوەی پلەکانی گەرما گەیشتنە ٤٨ پلەی سیلیزی.